ماڵێك بۆ ههموان
سـهرهتــا
ئايـيـنـى
هـهمهڕهنـگ
وهرزشى
خولى بژاردهى عێراق
خولى نايابى كوردستان
لاوانى نايابى كوردستان
خولى پله يهكى كوردستان
خولى ئينگليزى 2012
خولى ئيسپانى 2012
خولى ئهڵمانى 2012
خولى ئيتالى 2012
خولى فهڕهنسى 2012
كۆمپيوتهرو ئينتهرنێت
ماڵپهڕهكان
ڤيديۆ
وێـنـه
مهكۆی ڕزگاری
بهڤیدیۆ؛ چیرۆکی ئەو دو قەلەی ئۆباما لێيان خۆشبو
باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریکا لە جەژنی (سوپاس گوزاریدا)، بڕیاری لێخۆشبونی بۆ دو قەل دەکرد.
بڕیاربو ئەو دو قەلە بکرێنە خوانی ئێوارە بە بۆنەی جەژنی سوپاسەوە، کە بە یەکێک لە نەریتە کۆنەکانی ئەمەریکا دادەنرێت و ساڵانەش بەو بۆنەیەوە هاوڵاتیانی ئەمەریکا (45) ملیۆن قەل دەخۆن.
لەوبارەیەوە ئۆباما لەبەردەم رۆژنامەنوساندا لە کۆشکی سپی رایگەیاند:" ژیان لەسەر بنەمای هەلی دوەم پێکهاتوە، منیش بڕوای تەواوەتیم پێی هەیە".
سەرۆکی دوبارە هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئاماژە بەوەش دەدات: کە ئەو دو قەلە ناویان (کۆبلەر) و (گۆبلەر)ە و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێن، ئەوەش وەکو وەبیرهێنانەوەیەک بۆ دروشمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی کە (بەرەو پێشەوە) بو.
ئەم نەریتە لە سەردەمی جۆن کەنەدیەوە بەردەوامی هەیە و ئۆباماش بە ئامادەبونی هەردو کچەکەی لەو دو قەلە خۆش بو کە بڕیار وابو لە خوانی ئێوارەدا ئامادەبکرێن.
ئەو دو قەلە لەلایەن خەڵکی ئەمەریکاوە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ خوانی ئەو ئێوارەیە لە کۆشکی سپی دەستنیشان کرابون، بەڵام ئۆباما رەتیکردوە ئەو دو قەلە بکرێنە قوربانی.
جەژنی (سوپاس گوزار)ی، بەیەکێک لە گرنگترین جەژنەکانی ئەمەریکا دادەنرێت و مێژوەکەی بۆ ساڵی (1620) و سەرەتای بونیادنانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە کاتێک ئەوروپییەکان ویستیان بچنە خاکی ئەمەریکاوە و نیشتەجێبن.
ئەو جەژنەش بەلای ئەمەریکییەکانەوە، تاکە دەرفەتە تاوەکو سەرجەم ئەندامانی خێزان لە ئێوارە خوانێکدا کۆببنەوە و تاکە خواردنیش کە لەو ئێوارەیەدا ئامادە دەکرێت لەسەرجەم ماڵەکاندا: قەلی برژراوە.
هەریەکە لە دو قەلەکەی کۆشکی سپیش کێشیان (19) کیلۆگرامە وا بڕیاریشە لە باخچەی (ماونت فیرنۆن) درێژە بە ژیانیان بدەن، کە شوێنی نیشتەجێبونی (جۆرج واشنتۆن)ی یەکەم سەرۆکی ئەمەریکابوە و دەکەوێتە باشوری واشنتۆنەوە.
ئێمه له فهيسبووك
ئێمه له فهيسبووك