ماڵێك بۆ ههموان
سـهرهتــا
ئايـيـنـى
هـهمهڕهنـگ
وهرزشى
خولى بژاردهى عێراق
خولى نايابى كوردستان
لاوانى نايابى كوردستان
خولى پله يهكى كوردستان
خولى ئينگليزى 2012
خولى ئيسپانى 2012
خولى ئهڵمانى 2012
خولى ئيتالى 2012
خولى فهڕهنسى 2012
كۆمپيوتهرو ئينتهرنێت
ماڵپهڕهكان
ڤيديۆ
وێـنـه
مهكۆی ڕزگاری
تا (2050) مرۆڤ پێویستی بە سێ هەسارەی تری وەک زەوییە
سەنتەرێکی ئیتاڵی هۆشیاری دەدات لەوەی تا ساڵی 2050 جیهان پێوسیتی بە سێ هەسارەی دیکەی وەکو زەوی دەبێت تاوەکو بتوانێت پێدوایستی خۆراک بۆ دانیشتوانەکەی پڕ بکاتەوە سەرەڕای بەهەدەردانی خۆراکێکی زۆر.
ئاژانسی هەواڵی (ئەنسا)ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەپێی راپۆرتێکی چوارەمین مونتەدای نێودەوڵەتی کە لەلایەن سەنتەری (بارێلا)ی ئیتاڵی بۆ خۆراکەوە پێشکەشکراوە، تا ساڵی 2050 جیهان پێویستی بە سێ هەسارەی دیکەی وەک زەوی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک بۆ دانیشتوانەکەی.
ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵانە یەک ملیار و 300 ملیۆن تەن خۆراک لەلایەن خەڵکەوە بەهەدەر دەدرێت و ئەمەش لە ساڵانی داهاتودا کاریگەری دەبێت لەسەر پڕکردنەوەی پیداویستییە خۆراکییەکانی مرۆڤ .
پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی 2050 ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی بگاتە 9 ملیار کەس و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی بەکاربردنی خۆراک بەرێژەی 70%، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت 3 هەسارەی دیکەی هاوشێوەی زەوی هەبێت تا بتوانرێت خۆراک بەرهەمهێندرێت و پێداویستییەکان پربکاتەوە.
ئێمه له فهيسبووك
ئێمه له فهيسبووك