تفسيری سوره‌تی( البقره )له ايه ١ _ ١٥
تفسيری سوره‌تی( البقره )له ايه ١ _ ١٥
ال‌م
ال‌م: ده‌خوێنرێته‌وه به ئهلف ،لام، میم ژماره‌ى پیته‌كانى زمانى عه‌ره‌بى (28) پیتن چوارده‌یان له سه‌ره‌تاى 29 سوره‌تى قورئاندا هاتوون، ئه‌م قورئانه بێ وێنه‌یه‌ش له‌و چوارده پیته‌و چواردهكهى تر پێك دێت، ئه‌و پیتانه له ڕواڵه‌تدا هیچ واتایه‌ك نابه‌خشن، به‌ڵام كه له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه نازڵ كراوه بۆته ئه‌م قورئانه (معجزه)یه، ژماره‌ى پیته‌كانى قورئانیش به شێوازێكى ژماره‌یى هاوسه‌نگ و حساب بۆ كراون، جگه له‌وه‌ش تحداى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى ده‌كه‌ن به درێژایى زه‌مان و پانتایى زه‌مین كه ئه‌گه‌ر ده‌توانن وێنه‌ى ئه‌م قورئانه، یان ده‌دانه سوره‌تى یاخود ته‌نانه‌ت سوره‌تێكى كورتى داڕێژن، كه‌چى پسپۆران ده‌سه‌وسانن، چ جاى خه‌ڵكانى تر .
هه‌ندێ له موفهسرینیش ده‌ڵێن ئه‌و پیتانه بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه، هه‌ندێكى تریش وتویانه، هه‌ر خواى گه‌وره خۆى زانایه به‌مه رام و مه‌به‌ستیان
ذَلِكَ الْكِتَابُ لا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ
ئه‌م قورئانه هیچ گومانى تێدا نیه (كه كتێبه‌كه له لایه‌ن خواى پهرهردگارهوه ڕه‌وانه كراوه به جوبره‌ئیلى فریشته‌دا بۆ محمدى پێغه‌مبه‌ر( صلی) مایه‌ى ڕێنمونى و سه‌رچاوه‌ى هیدایه‌ته بۆ پارێزكاران و خواناسان (ئه‌وانه‌ى كه هه‌رده‌م بیر له چاكه‌و چاكه كارى ده‌كه‌نه‌وه‌و خۆیان له گوناهو ڕهنجاندنى خواى گه‌وره ده‌پارێزن، ئه‌گه‌ر له غهفڵهتێكیشدا گوناهێكیان له ده‌ست قه‌وما زوو ته‌وبه ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێبازى دیندارى و خواناسى
الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاة وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ
جا له سیفاتى ئه‌و پارێزكارو دیندارانه ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕیان به‌و غه‌یب و شاراوانه هه‌یه (كه خواى گه‌وره له قورئاندا ئاماژه‌ى بۆ كردون هه‌ر له زاتى خۆیه‌وه كه هه‌موو وجودو بونه‌وه‌ر ئاماژه بۆ سیفاتى جه‌لال و جه‌مال و كه‌مالى ده‌كات هه‌تا ده‌گاته جیهانى فریشته‌و جیهانى جنۆكه‌و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و نهێنى یه‌كانى بونه‌وه‌ر و .....) هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به جوانى و ڕێك و پێكى و تێر‌و تهاوى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌تا بۆیان ده‌ست بدات به كۆمه‌ڵ، ئاسهواریشى له چالاكى ڕۆژانه‌یدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌ر ڕزق و ڕۆزیه‌ك به‌هره‌مه‌ندمان كردبن لێى ده‌به‌خشن (له ماڵ و سامان و زانست و زانیارى و تواناكان به گشتى
وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ وَبِالآخرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ
له هه‌مان كاتدا ئه‌و پارێزكارانه باوه‌ڕیان هه‌یه به‌و قورئان و په‌یامه‌ى كه نازڵ بووه بۆ تۆ ئه‌ى محمد صلی، وه به‌و په‌یام و كتێبانه‌ش كه نازڵ بووه بۆ پێغه‌مبه‌رانى پێش تۆ، وه بڕٍواى دامه‌زراوو پته‌ویشیان هه‌یه به پهربابونى ڕۆژى قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه
أُوْلَئِكَ عَلَى هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ وَأُوْلَئِكَ هُمْ الْمُفْلِحُونَ
بێگومان ئا ئه‌وانه له سه‌ر شاڕێگه‌ى هیدایه‌تى په‌روه‌ردگاریانن (بڕوایان به پیرۆزترین و ڕێكوپێكترین و چه‌سپاوترین و ئاسودهبهخشترین ئاین هێناوه) وه هه‌ر ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازو براوه‌ن
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ ءأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لا يُؤْمِنُونَ
به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه ڕێبازى كوفر‌و بێ دینیان گرتۆته به‌ر، بۆیان چونیهكه، بێداریان بكه‌یته‌وه له ده‌رئه‌نجامى كوفر‌و بێ دینیان، یان بێداریان نه‌كه‌یته‌وه، بڕیاریانداوه هه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن (ده‌زگاكانى بیستن و بینین و بیركردنه‌وه‌ى خۆیان له كار خستووه
خَتَمَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (7)
ئه‌وانه (به‌هۆى كوفر‌و بێ دینیانه‌وه) خواى گه‌وره مۆرى ناوه به‌سه‌ر دڵ و به‌سه‌ر ده‌زگاى بیستنیاندا وه په‌رده‌ى هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا، بۆیه سزایه‌كى زۆر سه‌خت و گه‌وره و سامناك چاوه‌ڕێیانه
وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ
له نێو خه‌ڵكیدا، كه‌سانێك هه‌یه به‌سه‌ر زاره‌كى ده‌ڵێن، ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان به خواى گه‌وره‌و به ڕۆژى قیامه‌ت هه‌یه له حاڵێكدا ئه‌وانه درۆ ده‌كه‌ن و هه‌ر ئیماندارنین
يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلاَّ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ
ئه‌وانه به خه‌یاڵى خۆیان وا ده‌زانن خواى گه‌وره‌و ئیمانداران ده‌خه‌ڵه‌تێنن (كه باوه‌ڕى ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه دڵ و زمانیان یه‌كێكه) حالبوكى ئه‌وانه (قوڕبه‌سه‌ریان) هه‌ر خۆیان دهخهڵێتنن و فێڵه‌كانیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام ئێسته هه‌ستى پێ ناكه‌ن (له قیامه‌تدا كاتێ ده‌بن به په‌ندو عیبره‌ت بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت چ كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر خۆیاندا هێناوه‌و چ ڕیسواییهك یه‌خه‌ى گرتوون
فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَهُمْ اللَّهُ مَرَضاً وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ
ئه‌وانه نه‌خۆشى بێ دینى و دنیا په‌رستى و ئاره‌زو په‌رستى له ناخ و دڵیان‌دا هێلانه‌ى كردووه‌و ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه، خواى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر نه‌خۆشى خستون، بێگومان سزایه‌كى زۆر به ئێش چاوه‌ڕێیانه به‌هۆى كار‌و كرده‌وه‌ى خراپ و ناباشیانهوه هه‌روه‌ها به‌هۆى درۆزنى و ناڕاستیان ( هه‌روه‌ها به‌هۆى پیلان گێڕانیان دژ به ئیسلام و موسوڵمانان
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لا تُفْسِدُوا فِي الأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُون
ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ئامۆژگارى بكرێن و پێیان بوترێت فه‌سادو گوناهو تاوان له سه‌ر زه‌ویدا، له وڵات‌دا، ئه‌نجام مه‌ده‌ن، بێ شه‌رمانه ده‌ڵێن: ئێمه چاكسازى ده‌كه‌ین، ئێمه ڕیفۆرم خوازین، كێ له ئێمه دڵسۆزتره به گه‌ل و وڵات!! (كێ له ئێمه دیندارتره!!)ا
أَلا إِنَّهُمْ هُمْ الْمُفْسِدُونَ وَلَكِنْ لا يَشْعُرُونَ
به‌ڵام خه‌ڵكینه به قسه‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌یان مه‌خه‌ڵه‌تێن به‌ڵكو ئاگاداربن و وریابن و سه‌رنج بده‌ن كه هه‌ر ئه‌وانه خۆیان گه‌نده‌ڵن و تۆوى فه‌سادو گه‌نده‌ڵى له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه ده‌چێنن، به‌ڵام هه‌ستى پێ ناكه‌ن و گوێى پێ ناده‌ن
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ أَلا إِنَّهُمْ هُمْ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لا يَعْلَمُونَ
كاتێكیش پێیان ده‌وترێت : ئێوه بۆ هه‌وڵ ناده‌ن بیر‌و باوه‌ڕتان به‌هێزو دامه‌زراو بكه‌ن و پابه‌ندى به‌رنامه‌ى خوابن وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه دیندارو ئیمانداره، كه‌چى له وه‌ڵامى ئه‌و ئامۆژگاریه دڵسۆزانهیهدا ده‌ڵێن: ئێمه چۆن وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه گێل و نه‌فامه باوه‌ڕ ده‌هێنین!!، خه‌ڵكینه ئاگاداربن و بزانن كه هه‌ر ئه‌وانه خۆیان گێل و نه‌فامن، به‌ڵام به خۆیان نازانن (تا ئه‌و كاته‌ى مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت و دواتریش كه له گۆڕه‌پانى مه‌حشه‌ردا گیر ده‌خۆن
وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا إِلَى شَيَاطِينِهِمْ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ركاتێك ده‌گه‌ن به ئیمانداران ده‌ڵێن ئێمه‌ش ئیماندارین (نوێژ ده‌كه‌ین، ڕۆژو ده‌گرین، باوه‌ڕمان به خوا هه‌یه، به‌ڵكو ده‌گاته ئاستێك كه له ئیماندارانى ڕاسته‌قینه خۆیان به چاكتر ده‌زانن و تحدا ده‌كه‌ن) به‌ڵام كاتێ كه له گه‌ڵ شه‌یتانه بێ دینهكاندا، له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره گاور‌و جوهكاندا كۆ ده‌بنه‌وه پێیان ده‌ڵێن: دڵنیابن ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین، ئێمه فه‌رمانبه‌ردارى ئێوه‌ین ئێمه گاڵته به‌وانه ده‌كه‌ین (چونكه جهماوهرێكیان به دهوردایهو نامانه‌وێت ئێمه به‌بێ دین بزانن)ا
اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ
ئه‌وانه له ڕاستیدا خه‌یاڵیان خاوه و بۆچونیان چه‌وته) چونكه خواى گه‌وره تۆڵه‌ى ئه‌و گاڵته جارى و بێ دینیهیان لێ ده‌سێنێت و ده‌یانكاته په‌ندو گاڵته جار، ئه‌وه جارێ مۆڵه‌تى داون و به‌ره‌ڵاى كردوون تا كوێرانه مل بنێن و درێژه به سه‌رگه‌ردانى و گومڕایى خۆیان بده‌ن
------------------------------------------
ئيسلام و سه‌رده‌م