ماڵێك بۆ ههموان
سـهرهتــا
ئايـيـنـى
هـهمهڕهنـگ
وهرزشى
خولى بژاردهى عێراق
خولى نايابى كوردستان
لاوانى نايابى كوردستان
خولى پله يهكى كوردستان
خولى ئينگليزى 2012
خولى ئيسپانى 2012
خولى ئهڵمانى 2012
خولى ئيتالى 2012
خولى فهڕهنسى 2012
كۆمپيوتهرو ئينتهرنێت
ماڵپهڕهكان
ڤيديۆ
وێـنـه
مهكۆی ڕزگاری
بهسهر هاتێكى زۆر كاريگهر و گرنگ
|
|
|
دەگێڕنەوە ئەو شەوەی زەینولعابدین كۆچی دوایی كردو بۆ دواجار ماڵاوایی لە ژیان كرد، یەكێك لە هەژارەكان چاوەڕوان بوو ئەو خواردنەی بۆ بهێنن كە هەموو شەوێك كەسێكی نەناسراو تەقەی لە دەرگای ماڵیان دەداو خوانەكهیانی ئاوەدان دەكردەوە، بەڵام بەداخەوە كات درەنگ بوو ..
هیچ كەس لە دەرگای نەدا، هەربۆیە دەرگاكەی كردەوە تا هەواڵێك بزانێت، سەیری كرد دراوسێكەشیان بە هەمان شێوە هاتۆتە دەرەوەو لەبەردەرگا ڕاوەستاوە، پرسی بۆچی بەم درەنگانەی شەو هاتوویتە دەرەوە، وەڵامی دایەوەو وتی: چاوەڕوانی پیاوباشەكەم كە هەموو شەوێك خواردنی بۆ دەهێناین، بەڵام ئەمشەو دیار نییە، پێی ڕاگەیاند كە هەمان هۆكار ئەمیشی هێناوەتەدەر.
ئەو شەوە هەر دەرگابوو دەكرایەوەو چاوەڕوانی ئەو خێرخوازەبوون كە هەموو شەوێك خوانی ماڵەكانیانی دەڕازاندەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو شەوە هیچ كەس نەبوو خوانەكانیان بڕازێنێتەوە، منداڵەكانیان بهێنێتە خەندەو پێكەنین، خۆشیو شادی لە نێوانیاندا دروست بكات، سكە برسییەكان تێر بكات، ڕووخسارە خەماوییەكان خۆشحاڵو ئاسوودە بكات.. هەمووان ئەو شەوە بە برسێتی سەریان نایەوە.
بۆ ڕۆژی دواتر هەواڵ بڵاوبووەوە كە زەینولعابدین گەڕاوەتەوە بۆ ڕەحمەتی خوداو بۆ دواجار ماڵاوایی لە ژیان كردووە!
ئەو كات هەژارەكان زانیان ئەو كەسەی هەموو شەوێك سەردانی ماڵەكانیانی دەكردو خوانەكانی بۆ دەڕازاندنەوە، ئەوە زەینولعابدین بووە، كە تا ئەو ساتە جگە لە خودا هیچ كەس نەیدەزانی كێیە!
هەموو شەوێك هەژارەكانی بەسەر کردبووەوەو خواردنی بۆ بردبوون.. كە ژمارەیان نزیكەی 100 ماڵ بوو.
لەبەرئەوە ژمارەیەكی گەورەی وەرگرت لە مێژووی مرۆڤایەتیداو لە تۆماری پاڵەوانەكان ناوی تۆمار كرا.
ئهی دهوڵهمهندهکانی ئێمه، دهبێت چهند کهسیان دیاری کردبێت شهوانه بهسهریان بکهنهوه؟!
سايه فارس
wargerawa la www.bextewery.net
ئێمه له فهيسبووك
ئێمه له فهيسبووك