ماڵێك بۆ هه‌موان
سـهرهتــا
ئايـيـنـى
هـهمهڕهنـگ
وه‌رزشى
خولى بژارده‌ى عێراق
خولى نايابى كوردستان
لاوانى نايابى كوردستان
خولى پله يه‌كى كوردستان
خولى ئينگليزى 2012
خولى ئيسپانى 2012
خولى ئه‌ڵمانى 2012
خولى ئيتالى 2012
خولى فه‌ڕه‌نسى 2012
كۆمپيوتهرو ئينته‌رنێت
ماڵپه‌ڕه‌كان
ڤيديۆ
وێـنـه
مه‌كۆی ڕزگاری
دوای 19 ساڵ زانی ژنه‌كه‌ی، پیاوه
پیاوێكی به‌لجیكی دوای 19 ساڵ بۆ ده‌ركه‌وت ژنه‌كه‌ی، پیاو بوه و نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی ره‌گه‌زی ئه‌نجام داوه و خۆی كردوه‌ته ژن. له ئێستاشدا له دادگا هه‌وڵی جیابونه‌وه ده‌دات.
ئه‌و پیاوه به رۆژنامه‌ی (ئات نیوزبلاد)ی راگه‌یاندوه، له ساڵی 1993 ژیانی هه‌وسه‌ری له‌گه‌ڵ (مۆنیكا)ی نیوزله‌ندی پێكهێناوه، كه سه‌ره‌ڕای هه‌مو رێگریانه‌ی، كه بۆی هاتوه‌ته له‌لایه‌ن ده‌زگای كۆچبه‌رانی به‌لجیكاوه، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی بیانی بوه.
ئه‌و پیاوه، كه خۆی به (جان) ناساندوه و ته‌مه‌نی (64) ساڵه ده‌ڵێت: هه‌ست ده‌كه‌م زوڵمم لێكراوه، چونكه من ئه‌وم هێنایه به‌لجیكا، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی هاته رێم. پێموابو ژنێكی جوان و سه‌رنج راكێشه، به‌هه‌م شێوه‌یه‌ك ژنانه بو، هیچ سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی پیاوی تێدا نه‌بو.
جان باسی له‌وه‌شكردوه، كه له‌گه‌ڵ مۆنیكا رێككه‌وتون بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیان نه‌بێت، چونكه له ژنه‌كه‌ی پێشوی دو كوڕی هه‌بوه. له كاتی سێكس كردنیشدا جان هه‌ستی به‌هیچ شتێكی نامۆ نه‌كردوه تاوه‌كو گومانی لێبكات.
جان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، كه ژیانیان زۆر ئاسایی بوه، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی مۆنیكا كارێكی ده‌ستكه‌وتوه و به‌رده‌وام چوه‌ته ده‌ره‌وه. دواتر له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌بینرێت مۆنیكا له یانه‌ی شه‌وانه كارده‌كات و جلی نه‌شیاو له‌به‌رده‌كات. پاشان چه‌ند نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستیشی ئاشكرا ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی كێشه ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه و پۆلیس ئاگادار ده‌كرێت، هاوڕێیه‌كی جان پێی ده‌ڵێت، كه مۆنیكا پیاوه و ره‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه.
جان ده‌ڵێت: مۆنیكام گرت و پێم وت، كه راستیه‌كه ده‌زانم و پێم بڵێ، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی وتم، كه به كوڕی له دایك بوه، به‌ڵام دواتر به نه‌شته‌رگه‌ری ره‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه و به پێویستیشی نه‌زانیوه ئه‌وه به مێرده‌كه‌ی بڵێت.
ئێمه له فه‌يسبووك
ئێمه له فه‌يسبووك