سەرۆک هەمووانی بردە پیاسە
کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی نوێ کۆریای باکوور، دوایین کاری سەردانی بوو لەگەڵ هاوسەرە نوێیەکەی و کارمەندانی پلە بەرز و پاسەوانان بۆ شاری یاری بیونگ یانگی پایتەخت.
لە بڵاوبوونەوەی وێنەکانی ئەو سەردانەش سیمای کەسێکی رووخسار ئەوڕوپی دەرچووە، کە بووە جێگای سەرنجی میدیاکان و تا لە دوایی زانیان کە ئەوە بارنابی جۆنزی هەڵسوریَِنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی بەریتانیایە لە کۆریای باکوور. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش لە راگەیندراوێکی دا ئەوەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند ”سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە تەواوی باڵیۆز و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی بانگێشتی پیاسەیەکی شاری یاری کردبوو و جۆنزیش یەکێک بوو لە داوەتکراوەکان و توانای رەتکردنەوەی ئەو داوایەشی نەبووە“. ئەوەش راگەیندرا کە جگە لە هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی بەریتانیا، چەندین باڵیۆز و نوێنەری دیبلۆماسی تر هاوڕێی ئەو گەشتەی سەرۆکی نوێ بوون.
لەگەڵ هاتنە سەرکاری کیم جۆنگ ئولی سەرۆکی نوێی کۆریای باکوور، بەردەوام بە وێنەیەکی نوێ خۆی دەردەخات و کچێکی دەرچووی زانکۆیەکانی رۆژئاوای کردە هاوسەری و هەرگیزیش دوو دڵ نەبووە لە گرتنی وێنە لەگەڵ سەربازەکان و هەڵگرتنی منداڵان و ماچکردنیان و رۆیشتن و دەستخستنە ناو دەستی هاوسەرەکەی، کە هەموو ئەو کردەوانە پێشتر تابوو بوون.
شیکەرەوە و لێکۆڵەرەوە سیاسی و میدیاییەکان ئەو هەنگاوانەی سەرۆک بە گۆڕینی سیمای سەرۆکایەتی کردن و وێنەی باوی سەرۆک لەو وڵاتە لە قەڵەم دەدەن و بە سەرەتای کردنەوەی درەگاکان بەرووی هاووڵاتییە کۆرییە باکوورییەکانی دادەنێن.