ماڵێك بۆ ههموان
سـهرهتــا
ئايـيـنـى
هـهمهڕهنـگ
وهرزشى
خولى بژاردهى عێراق
خولى نايابى كوردستان
لاوانى نايابى كوردستان
خولى پله يهكى كوردستان
خولى ئينگليزى 2012
خولى ئيسپانى 2012
خولى ئهڵمانى 2012
خولى ئيتالى 2012
خولى فهڕهنسى 2012
كۆمپيوتهرو ئينتهرنێت
ماڵپهڕهكان
ڤيديۆ
وێـنـه
مهكۆی ڕزگاری
لهباربردنى منداڵ
ئافرەتەکە بە نیگەرانیەوە رۆشت بۆلای پزیشکەکەی
ووتی : دکتۆر من بەدەست کێشەیەکەوە دەناڵێنم و پێویستم بە یارمەتیتە
منداڵەکەم ساڵێکی تەواو نەکردوە دووبارە سك پر بومەتەوە ، نامەوێ
دوو منداڵم لەدوای یەکتر ببێت
دکتۆرەکە ووتی : باشە ئێستا دەتەوێ چیت بۆ بکەم؟
ئافرەتەکە ووتی : من ئەمەوێ مناڵەکە لەبار بەرم و لەمەیان پشت بە یارمەتی جەنابت ئەبەستم
پزیشکەکە کەمێ بیری کردەوە دوای کەمێ بیدەنگی بە ئافرەتەکەی ووت:
وابزانم من چارەسەرێکی زۆر باشترم هەیە بۆ کێشەکەت کە مەترسی
کەمتری هەیە بۆ تەندروستی خۆت
ئافرەتەکە زەردەخەنەیەکی کرد وایزانی کە دکتۆرەکە داواکەی قبوول کردووە
دکتۆرەکە بەردەوام بوو ووتی کەوایە تۆ ناتوانی لەیەك کاتدا گرنگی بە دوو
مندال بدەیت لەبەر ئەوە باشترە ئەو منداڵە بکوژی کە لە باوەشت دایە
وە دوای ئەوە ئەتوانی مندالەکەت ببێت و تا ئەوکاتیش ئەتوانی اسراحەت
بکەیت منداڵت نیە ، هەرچەندە جیاوازی نیە هەرکام منداڵت ئەوێ بەڵام
بەڵام بەم شێوە ئەتوانین سەلامەتی تەندروستیت مسۆگەر بکەیت گەر
ئەو مندالەی باوەشت هەلبژێریت
و ئێمەش دلنیا دەبینەوە لە تەندروستیت ،، لێرەدا ئافرەتەکە وەستا و
پەشۆکا ووتی : ناااااااااا دکتۆر ئەمە قەتلە پیاو کوژیە تاوانە حەرامە ...
پزیشکەکە ووتی منیش لەگەل تۆم راست دەکەی بەڵام پێم گووتی کە
من چارەسەرێکی باشترم هەیە گەر رازی بیت ئەویش ئەمە بوو کە ووتم
دکتۆرەکە زەردەخەنەیەکی کرد و سەیری ئافرەتەکەی کرد و هەستی کرد
کە تێگەیشت لە مەبەستی ، ئافرەتەکە تێگەیشت کە جیاوازی نیە لەنێوان
کوشتنی منداڵێکی زیندوو وە منداڵێك کە لەناو رەحمی دایك دایە چونکە
کوشتنی هەردووکیان هەمان تاوانە
ئێمه له فهيسبووك
ئێمه له فهيسبووك