ماڵێك بۆ ههموان
سـهرهتــا
ئايـيـنـى
هـهمهڕهنـگ
وهرزشى
خولى بژاردهى عێراق
خولى نايابى كوردستان
لاوانى نايابى كوردستان
خولى پله يهكى كوردستان
خولى ئينگليزى 2012
خولى ئيسپانى 2012
خولى ئهڵمانى 2012
خولى ئيتالى 2012
خولى فهڕهنسى 2012
كۆمپيوتهرو ئينتهرنێت
ماڵپهڕهكان
ڤيديۆ
وێـنـه
مهكۆی ڕزگاری
ناسینی ڕەگەزی بەرامبەر پێش ھاوسەرگیری
بێگومان خودا ئافرەت و پیاوی دروست کردووە بۆ ئەوەی یەکتری تەواو بکەن و پێکڕا بژین و ھاوبەش و ھاوکاری یەکتربن لەم ژیانە نەوەک دژایەتی یەکتر بکەن و یەکتر بە کەم بزانن.
ئەمەش لە ئەنجامی یەکتر نەناسینەوە دەبێت یاخود نەناسینی ڕەگەزی بەرامبەر. بۆیە ڕۆسنبیری زۆر گرنگ و پێویستە بۆ ھەموو تاکێک کە پیویستە ھەموو مرۆڤێک خۆی ڕۆشنبیر بکات بۆ ئەوەی زیاتر لە ژیان و شتەکانی دەوروبەری خۆی تێبگات و بزانێ ئامانجی ھەر یەک لەم شتانە چیە و بۆ چ مەبەستێك فەراھەمھێنراون.ڕۆشنبیری تاکەکان زۆر پێویستە بۆ بەرەوپێشچوون و دەرباز بوون لە نەفامی و دواکاوتوویی. ئەو کات باشتر لە ڕەگەزی بەرامبەر تێدەگات و کێشەو گرفتی بۆ دروست نابێت لە مامەڵە کردن لەگەڵی لە ژیانی ڕۆژانەیدا. ژیانی ھاوسەریش بریتیە لە پێکەوە ژیان و مامەڵە کردن لەگەڵ یەکتر بۆیە زۆر گرنگە کە پیش ئەنجامدان و چوونە ناو ئەم پرۆسەیە ڕەگەزی بەرامبەر بناسین ئەو کات ھەبوونی کێشەو گرفتەکانیش کەم دەبێتەوە چونکە دەزانین کە بەرامبەرەکەمان چۆن بیردەکاتەوەو چی دەوێ یاخود بە باشی لێکتێگەیشتن دەبێت بێگومان ئەگەر لێکتێگەیشتنیش ھەبێت ئەوا شتیك نابێت کە ناوی کێشەو گرفت و ناخۆشیبێت. خودا پیاوی خولقاندووە وھەندێ سیفەت و خاسڵەتی تایبەتی پێبەخشیوە کە لە ئافرەتدا بەدیناکرێن بە ھەمان شێوە ئافرەتیشی دروست کردووە ھەندێ سیفەت و خەسڵەتی تایبەتی بەویش بەخشیووە کە لە پیاودا بەدیناکرێن ھەر بۆیەش دەڵێین بۆ ئەوە دروست کراون کە ببنە تەواوکەری یەکتر. ناسین و شارەزا بوون لەم تایبەتمەندیانەش شتێکی ھێندە گران نیە کە مەحاڵ بێت بەتایبەت لەم سەردەمەی ئێستاماندا کە دەست کەوتنی ئەم زانیاریانە زۆر ئاسانە بە دەیان کتێب و ووتاری مامۆستایانی شارەزا لەم بوارانەدا ھەیە کە دەتوانرێ سوودی لێوەربگیرێت.
اسماء خلیل عبدالله
ئێمه له فهيسبووك