هاوشێوه‌ی یاسر عه‌ره‌فات سه‌وزه فرۆشه
سالم سهمیرات ئه‌و که‌سه‌ی شێوه‌ی له یاسر عه‌ره‌فاتی سه‌رۆکی کۆچکردووی فه‌له‌ستین ده‌چێت که به‌ر له 8 ساڵ کۆچی دوایی کرد ، سهمیرات له بازاری سه‌وزه له رام الله کارده‌کات و ناوه ناوه‌ش به ده‌نگێکی به‌رز به شیوازێکی میللی هاوار بۆ کریاران ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌وزه‌ی لێ بکرن جار و باریش ده‌ڵێ ( وه‌رن شت له ئه‌بو عمار بکرن ) .
سهمیرات ناوه ناوه ده‌ستی به‌رزده‌کاته‌وه و پهنجهکانییشی ده‌کاته‌وه ، ئه‌م کاره‌ش به‌رده‌وام سه‌رۆکی فه‌له‌ستین وه‌ک نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتن به کاری ده‌هێنا ، له کاتی پێکه‌نینیشی ددانه‌کانی ده‌رئه‌خا که کاتی خۆی له یاسر عه‌ره‌فات به دی ئه‌کرا .