ماڵێك بۆ هه‌موان
سـهرهتــا
ئايـيـنـى
هـهمهڕهنـگ
وه‌رزشى
خولى بژارده‌ى عێراق
خولى نايابى كوردستان
لاوانى نايابى كوردستان
خولى پله يه‌كى كوردستان
خولى ئينگليزى 2012
خولى ئيسپانى 2012
خولى ئه‌ڵمانى 2012
خولى ئيتالى 2012
خولى فه‌ڕه‌نسى 2012
كۆمپيوتهرو ئينته‌رنێت
ماڵپه‌ڕه‌كان
ڤيديۆ
وێـنـه
مه‌كۆی ڕزگاری
چهندئامۆژگاری یه‌ك بۆ هاوسهرگیریهكی سه‌ركه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر
هه‌ریه‌ك له بوك و زاوا كه له‌هه‌ڕه‌تی لاوی و زیندوو یه‌تی دان و به‌ره‌و هاوسه‌رگیری ده‌چن تامه‌زرۆ و به په‌رۆشن بۆ ئاسوده‌یی و شادمانی كه ئه‌م هاوسه‌رگیریه بۆیان دابین ده‌كات، ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی سێ یان شه‌ش مانگی داهاتوو، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش دا هه‌ست به قورسی وڕاستیهتی ئه‌م ئه‌ركه ده‌كه‌ن كهههوڵا و ئارامێكی زۆری پێویسته، بۆیه ئێمه لێره‌دا هه‌ندێ ڕێنمایی و ئامۆژگاری ده‌خه‌ینه ڕوو كه ئه‌م ئه‌ركه ساناتر و ئاسانتر ده‌كات و هاوكاری ده‌كات له‌تێ گه‌یشتنی ئه‌م په‌یوه‌ندی یه كه به‌لای هه‌ندێ كه‌سه‌وه ئاڵۆزه تاوه‌كو جوانتر و ڕازاوه‌تری بكات.
ده‌سپێكی هاوسه‌رگیری به نیازێكی ڕاستگۆییانه و پشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره:
هه‌ردوو هاوسه‌ر پێویسته له‌سه‌ریان به نیازێكی ڕاستگۆیانه‌و پشت به‌ستن به‌خوا ده‌ست به هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌و ئامانج له‌وه ده‌بێ ڕازی كردنی خوای گه‌وره و به‌ده‌سه‌ڵات بێ و، زیندوكردنه‌وه‌ی ڕێ و شوێنی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت)و به‌خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی موسڵمان بێ كه له خوابترسێ و دروشمه‌كانی ئیسلام زیندوبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ژیانێكی به ختیاریان پێ ببه‌خشێ وله‌و دنیا‌و قیامه‌تیش ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ویان ده‌ست بكه‌وێت.
له‌بیرت بێ كه هاوسه‌ری ژیانت، هه‌روه‌ها براته یان خوشكته له ئیسلام:
له‌بیرت بێ كه هاوسه‌ری ژیانت هه‌روه‌ها براته یان خوشكته له ئیسلامدا و مافی له‌سه‌رت پێویسته ئاگاداری بیت وتۆش كۆمه‌ڵێك ئه‌ركت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌یه پێویسته جێ به جێ یان بكات بۆئه‌وه‌ی گوزه‌ران و مامه‌ڵه‌كردنی باشی به‌رده‌وام بێت، و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات هه‌روه‌كو چۆن هیوا خوازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ براكه‌ی بكات یان خوشكه‌كه‌ی بۆ پاراستنی خۆشه‌ویستی و خۆشنوودی له نێوانیاندا.
پێشبینی شتی ناواقیعی مه‌كه:
پێش هاوسه‌رگیری، زۆر كه‌س ناواقیعییانه بیر له هاوبه‌شی داهاتووی ژیانیان ده‌كه‌نه‌وه تاڕاده‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی پله و ئه‌مه‌ش شتێكی ناواقیعیه، ته‌نها خوا ته‌واوه و جگه لهوههمووی ناته‌واوه، بۆیه "ئه‌ی پیاو ئه‌ی ئافره‌ت" پێشبینی ئه‌وه مه‌كه هاوسه‌ره‌كه‌ت ته‌واو بێت به مانای وشه به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌م و كورتی و هه‌ڵه‌ی تێدایه هه‌روه‌كو له تۆ ش دا به‌دی ده‌كرێت.
جه‌خت كردن له‌سه‌ر باشترین خه‌سڵه‌ت و كاره چاكه‌كانی هاوسه‌ر:
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س نیه خاوه‌نی سه‌رجه‌م خه‌سڵه‌ته باشه‌كان بێت، پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌ته ئیجابیانه بكرێته‌وه كه یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه هه‌یه‌تی، سوپاس گوزاری و هاندان، وده‌رخستنی هیوا خوازی ده‌بنه هۆی پته‌وكردنی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه .. هه‌روه‌كو پێویسته هه‌وڵا بدرێ خه‌سڵه‌ته نێگه‌تیڤه‌كانی هاوسه‌ر فه‌رامۆش یان پشتگوێ بخرێت.
با هاوسه‌ره‌كه‌ت باشترین هاوڕێت بێت:
بیربكه‌ره‌وه چۆن ده‌توانی هاوسه‌ری ژیانت بكه‌ی به باشترین هاوڕێشت، ئه‌مه‌ش مانای وایه هاوبه‌شت بێت له هه‌موو كارهگرنگهكان و ئاره‌زوو و خه‌ونه‌كانت و هه‌روه‌ها له شكست هێنان و هه‌ره‌س هێنان، هه‌روه‌ها مانای تێگه‌یشتنه له‌وه‌ی خۆشی ده‌وێ و حه‌زی لێ ده‌كات و ئه‌وه‌شی حه‌زی لێ ناكات و هه‌وڵدان بۆ ڕازی كردنی به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك بێ، باشترین هاوڕێ كه‌سێكی جێگه‌ی متمانه‌یه و ده‌كرێ پشتی پێ ببه‌سترێ بۆیه هاوسه‌ره‌كه‌ت والێ بكه، و با ئه‌و ببێته ئه‌و مرۆڤه‌ی كه هیواخوازی هه‌موو ژیانتی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر به‌ری.
به‌سه‌ربردنی باشترین كات به‌یه‌كه‌وه:
ته‌نها ئه‌وه به‌س نی یه هه‌ردوو هاوسه‌ر به‌یه‌كه‌وه نان بخۆن و هه‌ندێ ئه‌ركی بێزاركه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵكو پێویسته كاتی زیاتر ته‌رخان بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندی یه، هه‌ردوو هاوسه‌ر سه‌ر قاڵی كاری جیاوازن و گرنگترین شتیان له‌بیر ده‌چێته‌وه كه‌ژیانی هه‌ردووكیانه پێكه‌وه، به‌سه‌ربردنی هه‌ندێك كاتی ئارامی به‌یه‌كه‌وه و هه‌ندێك ده‌مه‌ته‌قێ و گفتوگۆی جوان و پیاسه‌كردن له سروشتێكی ناسك و جوان، هه‌ل و ده‌رفه‌ت واڵاده‌كات بۆ لێك تێگه‌یشتن و لێك نزیك بوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر، هه‌روه‌ها هاوبه‌شی كردنی ئاره‌زووه‌كان و هه‌ندێ پڕۆژه‌ی تایبه‌ت ده‌بێته هۆی به هێزكردنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رداری.
ڕاگه‌یاندنی هه‌ست و نه‌ست:
ڕنگه ئه‌و چه‌مكه تاڕاده‌یه‌ك ڕۆژئاوایی بێت و و هه‌ندێ كه‌س جێ به جێ كردنی به ئه‌سته‌م بزانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت ئاشكرا‌و ڕاشكاوبێت له ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانت و بایه‌خیش دابنێ ی بۆ هه‌ستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، پێویسته هه‌میشه كه‌ناڵه‌كانی گه‌یاندن له نێوانتاندا كراوه بێت .. مشتومڕكردن له‌سه‌ر شته بچوك و گه‌وره‌كان وه‌كو یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه و ڕاسته‌و خۆ ڕێگری ده‌كات له به‌رده‌م ئاڵۆزبوونی كێشه‌كان و هاوكاری چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات، بێ گومان بێ ده‌نگی له گرفت و كێشه‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به شێوه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی زۆر جار نابێته‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
دان پێدانانی هه‌ڵه و داوای لێبووردن:
هه‌روه‌كو ئێمه داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین كه‌لێمان خۆش بێت كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له‌سه‌رمان پێویسته هه‌مان شت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین، كه‌سی به‌هێزو به‌توانا كه‌سێكه توانای لێبوردن و لێخۆشبوونی هه‌بێ كاتێك لایه‌نه‌كه‌ی تر ههوڵهیهك ده‌كات .. بێ گومان داوای لێبووردن له لایه‌نه‌كه‌ی تر و ئه‌نجامدانی كاری جیددی له‌سه‌ر دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه له‌كاره گرنگه‌كانه بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندی یه، هه‌روه‌ها هه‌وڵا نه‌دانی پێویست له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكیان دانابێت.
باس كردنی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو كارێكی پێویست نیه:
بیرهێنانه‌وه‌ی هاوبه‌شت له هه‌ڵه‌كانی ڕابردووی ڕه‌نگه زۆر خراپ به‌سه‌ریدا بشكێته‌وه، هه‌روه‌كو ئایینی ئیسلامیش نایه‌وێت "زۆر بڵێ یی" بكرێ له باسكردنی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو، له‌وانه پێویست بكات هه‌ندێك له هه‌ڵه‌كانمان باس بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سوودیان لێ وه‌ربگرین و ببێته په‌ندو ئامۆژگاری بۆمان و بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته زیاده ڕۆی تێدانه‌كرێت، هه‌روه‌ها ئێمه‌ی ئاده‌میزاد لهبارێكدا نین كه حوكم بهسهركهسانی تردابدهین به‌ڵكو پێویسته ڕاوێژیان پێ بكه‌ین و ئامۆژگارییان بكه‌ین به شێوه‌یه‌كی جوان و ئیجابی.
جارجاره كارێكی له ناكاو به‌رامبه‌ر هاوسه‌رت ئه‌نجام بده:
بێگومان ئاماده‌كردنی دیاری یه‌كی بچوك یان هه‌ندێ گوڵا له‌وانه‌یه شوێنه‌واری گه‌وره له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت دابنێ، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌خۆراكی تایبه‌ت یان جوانكاری و ده‌ركه‌وتن به ڕوخسارێكی جوان و شیاو(ئه‌مه‌به ته‌نها تایبه‌ت نیه به ئافره‌تان) یان ناردنی نامه‌یه‌كی ساده و پڕمانا له‌وانه‌یه واتایه‌كی گه‌وره ببه‌خشێ، ئه‌م شته ساده‌و ساكارانه وه‌كو به‌هارات داده‌نرێ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رداری و ڕێگری لهبێزار بوون و ڕۆتین كه دووچاری ئه‌م ژیانه ده‌بن.
هه‌رده‌م ڕووخۆش به:
بێگومان ڕوخۆشی و گه‌شبینی ژیانمان شاد‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌كات و ناكۆكی یه‌كانی له به‌ین ده‌بات و ماڵا ڕوناك ده‌كاته‌وه، ژیان بریتی یه له ته‌وژمێكی به‌رده‌وام و نوێ بوونه‌وه له كۆمه‌ڵێك به‌ره‌نگاربونه‌وه و ئه‌زموون و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا ئه‌م به‌ره‌نگارییانه به ڕوویه‌كی گه‌ش و خۆشه‌وه گه‌شتی ژیان زیاتر نه‌رم وخۆش ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بینی هاوسه‌ره‌كه‌شت هیوا خواز ده‌بێ كاتی زیاتر لهوكهش و هه‌وا خۆشه دا له‌گه‌ڵت به‌سه‌ربه‌رێت.
چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی خێرا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان:
* به‌نیازێكی پاكه‌وه ده‌ستپێبكه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌ومه‌سه‌له‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا ئه‌و نیازه باش و پلانی ڕاوێژكردنی به‌یه‌كه‌وه‌یان هه‌بێت، ئه‌وا زۆر نزیكه بگه‌نه ڕێگه چاره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
* پێویسته هه‌ردوو هاوسهرهاوارنهكهن وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ماڵا كه‌وتبێته‌وه..!! شتێكی سروشتی یه كه هه‌موو كات ئاگر ناكه‌وێته‌وه، بۆیه له‌سه‌ر هه‌ردوولا پێویسته به‌هه‌مان ئاستی ده‌نگ قسه‌بكه‌ن و هه‌وڵا بده‌ن هاوار نه‌كه‌ن.
* له بیرت بێ كه هه‌رده‌م دوولایه‌ن هه‌ن بۆ هه‌ر مشت و مڕێك، ئهگهریهكێكیان گفتوگۆ نه‌كردنی هه‌ڵبژارد، ئهواله بنه‌ڕه‌تدا مشت‌ومڕ نی یه و به‌گشتی لایه‌نی به‌هه‌ڵه‌دا چوو زیاتر قسه‌ده‌كات.
* پێویسته هه‌ردوو هاوسه‌ر له هه‌مان كاتدا توڕه‌نه‌بن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان زۆر گرژ‌و توڕه‌بوو، واباشتره ئه‌وی تریان به هێمنی و ئارامی بمێنێته‌وه.
* هه‌رگیز نه‌چنه سه‌ر جێگه‌ی خه‌وتن كاتێك نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ژیرانه بۆ گفتوگۆیه‌كی دیاریكراو، ئه‌مه خراپترین شته كه له هاوسه‌رگیریدا ڕوبدات و پێویسته به گوێره‌ی توانا خۆی لێ به‌دووربگرن، هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌بێته هۆی برینداركردنی هه‌ستی هه‌ردوولا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی گرفته‌كه نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی.
* ئه‌گه‌ر یه‌كێك له دووهاوسهرهكه پێویستی به سه‌ركه‌وتن بوو، با ئه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ت بێت، پێداگری مه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه كه تۆ سه‌ر بكه‌وی چونكه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی یه بۆ ئه‌وه‌ی مشت و مڕهكان گه‌رم و توندتربن.
ئێمه له فه‌يسبووك
ئێمه له فه‌يسبووك