ماڵێك بۆ هه‌موان
سـهرهتــا
ئايـيـنـى
هـهمهڕهنـگ
وه‌رزشى
خولى بژارده‌ى عێراق
خولى نايابى كوردستان
لاوانى نايابى كوردستان
خولى پله يه‌كى كوردستان
خولى ئينگليزى 2012
خولى ئيسپانى 2012
خولى ئه‌ڵمانى 2012
خولى ئيتالى 2012
خولى فه‌ڕه‌نسى 2012
كۆمپيوتهرو ئينته‌رنێت
ماڵپه‌ڕه‌كان
ڤيديۆ
وێـنـه
مه‌كۆی ڕزگاری
ئێمه له فه‌يسبووك
چیرۆکی موسوڵمان بوونی (مریه‌م فڕانکواس جێرا) له‌زمانی خۆیه‌وه
دوای ته‌واوکردنی خوێندن له‌زانکۆی کامبریج، ئیسلامم له‌ئامێزگرت. پێش موسوڵمان بوونم کاسۆلیک بووم به‌ڵام گومانم هه‌بوو. باوه‌ڕم به‌خوا هه‌بوو بهڵاممتمانهم له‌سه‌ر ئاینێکی دیاریکراو دانه‌مه‌زرابوو.
قورئان گرنگی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ من. یه‌که‌م جار هه‌وڵمدا بهکینهوهلهقورئان بخوینمهوهوهک به‌شێک لهههوڵهکانم تا بۆ هاوڕێ موسوڵمانهکهنم بسه‌لمێنم که ئه‌وان هه‌ڵه‌ن. دواتر به‌عه‌قڵێکی کراوه‌تر ده‌ستم کرد به‌خوێندنی قورئان.
سوره‌تی فاتحه کهخیتابه له‌گه‌ڵ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی لهناخهوهههڵوهستهی پێ کردم. قورئان باس له‌په‌ڕاوه‌کانی پێشووتر ده‌کات، زانیاریم هه‌بوو ده‌رباره‌ی هه‌ندێکیان به‌ڵام له‌هه‌ندێکیان جیاواز تێگه‌یشتبووم. قورئان به‌شێک لهگومانهکانمی ده‌رباره‌ی مه‌سیحیه‌ت ڕه‌وانده‌وه. به‌ئاگا هاتمهوهکهکردارهکانم سه‌رنجامیان هه‌یه‌و ته‌نها خۆشم به‌رپرسیارم لێیان.
قورئان حه‌قیقه‌ته ئه‌خلاقیه‌کانی به‌یان کردووه‌و بناغه ئه‌خلاقیه‌کانی دامه‌زراندووه. وه‌ک که‌سێک که‌هه‌میشه تامه‌زرۆی فهلسهفهبووم ، بۆ من قورئان وه‌ک دوا وێستگه‌ی هه‌موو ئه‌و بیره فهلسهفیانهبوو که(کانت) و (ده‌یڤد هیوم) و (ستارته‌ر) و (ئه‌رستۆ) ی له‌خۆ گرتبوو. قورئان تا ڕادده‌یه‌کی زۆر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره فه‌لسه‌فیه قوڵانه ده‌داته‌وه ده‌رباره‌ی \"وجودی مرۆڤایه‌تی\" که‌چه‌ندین سه‌ده‌یه سه‌ریانهه‌ڵداوه. وه‌ڵامی گرنگترین پرسیار دهداتهوهکه\"بۆچێ ئێمه‌هه‌ین؟\"
له‌که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (دروودی خوای له‌سه‌ربێت)، وێنه‌ی پیاوێک ده‌که‌م که‌په‌یامێکی یه‌کجار گرنگی لهسهرشانههاوشێوهی پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆی وه‌ک مو‌سا و عیسا و ئیبراهیم. بۆ گه‌یشتن به‌زانیاری دروست ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ناتۆرانه ره‌تبکه‌ینه‌وه کهڕۆژههڵاتناسهکان بۆیان هه‌ڵبه‌ستووه، له‌کاتێکدا له‌لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه مێژوویه‌کاندا زۆر جار یاسای ڕێژه‌گه‌رایی به‌کارده‌برێت، له‌لێکۆڵینه‌وه‌ی ژیانی ئه‌م که‌سایه‌تیه‌دا ئه‌م یاسایهبوونی نیه، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکی ئاشکرایهبۆ کهمکردنهوهلهگهورهیی ئه‌م که‌سایه‌تیه.
زۆرێک له‌هاوڕێ نزیکه‌کانم پێیان وابوو ئهمهقۆناغێکه له‌ژیانمدا پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بم و له‌و سهرهوهوهک خۆم دێمه‌ده‌ره‌وه، نه‌یانده‌زانی ئه‌م گۆڕانهلهژیانمدا گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تیه. هه‌ندێ له‌هاوڕێ زۆر نزیکه‌کانم هه‌وڵی ته‌واویاندا پشتیوانم بن و ڕێز لهبڕیارهکهم بگرن. هێشتا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌هاوڕێکانی سه‌رده‌می مناڵێم په‌یوه‌ندی نزیکمان هه‌یه،له‌گه‌ڵیاندا هه‌ست به‌په‌یامی پیرۆزی جیهانی بوون ده‌که‌م، چونکهههموو کارێکی باش به‌های ئاسمانی ههیهجا هه‌ر که‌سێک ئه‌نجامی بدات، موسوڵمان یان ناموسوڵمان.
هه‌رگیز هه‌ستم نهکردووهموسوڵمان بوونم کاردانهوهبێت دژ بهکهلتورهکهم. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئهمههاوکارێک و ڕێنمایه‌کی باشم ده‌بێت بۆ به‌هێزکردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ژیانم که‌ده‌بێت به‌هێزیان بکه‌م. ده‌بێت ئاماژه‌به‌وه‌ش بکه‌م که‌زۆرێک له‌مزگه‌وته‌کان ساردبوون له‌پێشوازی دا، هه‌ندێ یاسا و ڕێسام بینی جێگه‌ی نیگه‌رانین بوون. دوای موسوڵمان بوونم ڕاسته‌وخۆ تێکه‌ڵ به‌ڕه‌وه‌ندی موسولمانان نه‌بووم. زۆر شتی نامۆ و زۆر هه‌ڵوێستی دژیهکم بینی.
ئێستا پێویستهبهشوناسی \'موسوڵمانی به‌ریتانی\' یهوهبه متمانه‌وه به‌شداربین له‌قسه‌کردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی سه‌رده‌م. ئیسلام ئاینیکی نامۆ نیه، نابیت وا هه‌ست بکه‌ین له‌ئیسلامدا شوناسی خۆمان بزر ده‌که‌ین. ئیسلام ئاینی هاوسه‌نگیه، پێموایهپهیامی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ئهوهیههاوسهنگی ڕاگرین له‌هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی ده‌یکه‌ین.
په‌یامی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) داوامان لێ ده‌کات به‌رده‌وام لهخراپهدوورکهوینهوهو به‌ره‌و باشهههنگاو بنێین، به‌رده‌وام بهباشهوهڵامی خراپهبدهینهوه، ههمیشهلهیادمان بێت که‌خوا دادگه‌ری خۆش ده‌وێت، بۆیهتهنانهت ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی نادادگهریشیان به‌رامبه‌رت کرد، له‌یاد بێت به‌رپرسیاریه‌تی و پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقیت له‌سه‌ر شانهبهرامبهر خوای گهورهکهپاڵپشتی دادگه‌ری بیت و هه‌رگیز سنوره‌کان نه‌به‌زێنیت.
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌وکه‌سه‌ی هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌کات لێی خۆشبه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ده‌پچڕێنێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروستکه، ئه‌وه‌ی خراپه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات چاکه‌ی له‌گه‌ڵ بکه، ههمیشهحهقبێژبهتهنانهت ئه‌گه‌ر دژی خۆشت بوو)
ئیسلام جوانهئهو کاته‌ش جوانیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت که‌وه‌ک هۆکاری چاکسازی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا و جیهان ده‌خرێته‌ڕوو.
ڕوانگه‌ی ئیسلام ئهوهیهبهها باڵاکان زیندوو ڕاگرین و له‌ژیاندا په‌یڕه‌ویان که‌ین، نه‌ک له‌مزگه‌وته‌کاندا قهتسیان که‌ین، کهبهداخهوهههندێجار له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قه‌تیس ده‌کرێن و به‌مه‌ش زیاترله حه‌قیقه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی مریه‌م فڕانکواس جێرا:
مریه‌م پێشتر ئه‌کته‌ری بووه‌و له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا وه‌ک مناڵێک به‌شداری فیلمی به‌ناوبانگی (Sense and Sensibility) کردووه‌و لهڕێگهیهوهناوبانگی په‌یداکردووه، به‌ڵام ئێستاوهک ئافره‌تێکی موسوڵمانی ڕۆشنفکری کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی خاوه‌ن ناوبانگێکی زیاتره. خاتوو مریه‌م ئێستا سه‌رقاڵی خوێندنی دکتۆرایهلهزانکۆی ئۆکسفۆرد.
ئا: صابر حسن
ئێمه له فه‌يسبووك